تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی یادی 67 ساڵەی دامەزراندنی دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 2-05-2023, 10:26
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە یادی دامەزرندنی خۆی دەکاتەوەو بەوبۆنەیەوە پێشوازی لە پیرۆزباییەکان دەکات.
    سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی سید عماڕحکیم لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لە یادی دامەزراندنی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقیدا پیرۆزبایی لە کارمەندانی تۆڕەکەدەکەین وتیشی زۆر گرنگەکە دەزگاکانی ڕاگەیاندنمان
    گرنگی بدەن بە هونرمەندان و داهێنەران و ڕووخساری گەشی عێڕاق دەربخەن.
    هەروەها وەزیری بەرگری سابت عەبباسی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ڕایگەیاند پیرۆزبایی لە تۆڕی ڕاگەیاندن دەکەین بەبۆنەی یادی دامەزراندنیەوە کە بەیەکێک لەپێشەنگەکانی ڕاگەیاندنی عەرەبی هەژماردەکرێت.
    وتیشی ڕاگەیاندن و تەلەفزیۆن ڕۆڵێکی گەورەی لە ڕۆشنبیرکردن و هۆشیارکردنەوەداهەیەو وڵات بەرەوپێش دەبات، ئێمە پیرۆزبایی لەتۆڕەکەدەکەین و خوازیارین کە سەرکەوتنی زیاتر بەدەست بهێنن.