بەغداد/ INA
دەستەی دەروازەسنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لە فڕۆکەخانەی نەجەف دەستیگرت بەسەر 144 ڤیزاکارت.
بەیاننامەی دەروازەسنووریەکان کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەفەرمانی سەرۆک وەزیران محەمد شیاع سودانی بۆ قەدەغەکردنی ڕەوانەکرنی دراوی سەرپێچ و بەدەرلەڕێنماییەکان کادیرانی بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نەجەف توانیان گەشتیارێک دەسگیربکەن کە 144 ڤیزاکارتی پێبووە.
وتیشی کە پەڕاوی یاسایی کرایەوەبۆ تاوانبارەکەو ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا.