سید حکیم پیرۆزبایی لەتۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی دەکات بەبۆنەی یادی دامەزراندنیەوە

ناوخۆ
  • 2-05-2023, 10:22
  • +A -A

    بەغداد/INA
    سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی عماڕ حکیم ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقیەوە کرد بەبۆنەی یادی 67 ساڵەی دامەزراندنیەوە.
    سیدحکیم لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەیادی 67 ساڵەیدا پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم بەشەکانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی دەکەین و هیواخوازین کە تۆڕەکەو دەزگاکانی دیکەش بەهەموو سەکۆو ئاڕاستەکانیانەوە هاوکوفی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی جیهانی بن وکاریش بکەن بۆ پەڕەپێدانی بەرنامەکانیان وگرنگی بە خێزان و کۆمەڵگا ولاوان بدەن وڕێژەی لاوان لەکۆمەڵگادا لەبەرچاو بگرن وکێشەکانیان بۆ چارەسەربکەن بەتایبەتی ئالودەبوون بەماددە هۆشبەرەکان.
    وتیشی پێویستە گرنگی بەهونەرمەندان و داهێنەران بدرێت و ڕووخساری گەشی عێڕاق و ئاوەدانکردنەوە ولایەنە ئەرێنیەکان لەڕاگەیاندندا بخرێنە ڕوو .