بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ "عەباس عەلیاوی " وەزیری کشتوکاڵ،گفتوگۆیان کرد لەبارەی بڕی پارەی تەرخانکرا و بۆ دامەزراندنی پزیشکانی ڤێتێرنەری، بەپێی یاسای دامەزراندنی پزیشکی.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی ، تیایدا ڕایگەیاندووە" کە لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی پەرلەمان "عەتوان عەتوانی " و بە ئامادەبوونی ئەندامەکانی، میوانداری "عەباس عەلیاوی"وەزیری کشتوکاڵی کرد ، بە ئامانجی گفتوگۆ کردن لەبارەی بڕی تەرخانکراوی بودجەی کارپێکردن و وەبەرهێنان لە وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ کەرتی کشتوکاڵ،و پێویستی وەزارەت بۆ بڕە پارەکانی پەیوەست بە قەرەبووی فەرمانبەران و پێداویستی خزمەتگوزاری و کاڵاکانی پێویست و دیاریکردنی ستراتیژیەت بۆ بەهێزکردنی کەرتی کشتوکاڵ و دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕ، و پڕی هاوردەکردنی وڵات لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵ بۆ ساڵەکانی دارایی 2023-2024-2025، بەپێی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد" کە لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەکە، جەختی لەسەر گرنگی پاڵپشتیکردنی وەزارەت و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانە کردەوە کە لەبارەی گرفتی ئاودێری و بە بیابانکردنی زەوی هەیە رووبەرووی دەبێتەوە، هەروەها بەشداریکردن لە پڕۆژەکان و ڕەخساندنی هەلی کار و نەهێشتنی بێکاری و باشترکردنی سەرچاوەکانی داهات،بە مەبەستی زیادکردنی خەرجییەکان و پاشەکەوتکردن لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا.
جەختکردنەوە لەسەر پێداچوونەوە بە بودجەی وەزارەتی کشتوکاڵ و کەرتەکانی.