بەغداد/ INA
دەیەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری و هونەری بابل بە بەشداری 80 کەسایەتی عەرەب و بیانی دەستی پێکرد.
ئەمرۆ دووشەممە ، پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ، لە پارێزگای بابل پێ راگەیاندین : دەیەمین چالاکیەکانی فێستیڤاڵی بابل بۆ کولتوور و هونەری عەرەبی دەستی پێکرد.
ووتیشی :- لە فێستیڤاڵەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆشنبیرانی عەرەب و بیانی بەشداربوون،هەروەک 80 کەسایەتی ناسراوی عێراقی و عەرەب و بیانی بەشدارن.