بانکی ناوەندی سەبارەت بە قەرزە جیاوازەکان ڕوونکردنەوە دەدات

ئابوری
  • 1-05-2023, 20:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،بانکی ناوەندی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستپێشخەرییەکانی قەرزە جۆراوجۆرەکانی بڵاوکردەوە.
    بانکی ناوەندی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، ڕایگەیاندووە"لە درێژەی ڕۆڵی گەشەپێدانی بانکی ناوەندی عێراق و بەشداریکردنی لە بەرەوپێشبردنی گەشەی ئابووری، و گەیشتن بە ئامانجەکانی سیاسەتی دراوی جۆراوجۆر و سەقامگیری ئاستی گشتی نرخەکان، ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە دەستپێشخەرییە جیاوازەکان بڵاوکردەوە.
    هەروەک جەختیشی لەسەر بەردەوامیدان بە پڕۆژە داراییەکان کردەوە بۆ پرۆژە بچوکەکان کە بڕی 4 ترلیۆنی بۆ تەرخانکراوە، لەنێویشیاندا بڕی (50) ملیۆن دینار بۆ هەر قەرزێک تەرخانکراوە،کە ماوەی دانەوەی قەرزەکە (5) ساڵە ، بە مەرجێک سوود و قازانج و رسومات بەپێ ڕێکارەکان بێت. 
    ڕوونیشیکردەوە "دەستپێشخەریی بۆ دابینکردنی پارە بۆ کڕینی یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبایە بۆ سەرچاوە نوێ ییە بەردەوامەکان ، لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەک بۆ تەرخانکردنی بڕی (1) ترلیۆن دینار.
    جەختیشیکردەوە " ئەوان بەردەوامن لە پاڵپشتی دارایی بۆ بانکی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێ بوون لە عێراق بۆ پێدانی قەرزی نیشتەجێبوون بە هاووڵاتیان و بەپێی ئەو بڕە پارەیەی کە تەرخانکراوە.
    بانکەکە ئەوەشی خستۆتەروو کە بەهای دەستپێشخەرییەکە لە ساڵی 2015وە تا ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە (18) ترلیۆن دیناری عێراقی.
    بانکەکە داواش لە هەریەک لە بانکی خانووبەرەی سەربە وەزارەتی دارایی فیدراڵ، و سندوقی نیشتەجێکردنی عێراقی سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەکات سەرمایەکانیان زیادبکەن بۆ ئەوەی زۆرترین سەرچاوە داراییەکانیان لە توانای قەرزدان زیادبکەن .