لەسەر پرسی ئاو هەفتەی داهاتوو پەرلەمان میوانداری وەزیرانی دەرەوە و سەرچاوەکانی ئاو دەکات

ناوخۆ
  • 1-05-2023, 19:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر پرسی ئاو ئەهوارەکان "ئیبتیسام هاشم" ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری و ئەهوارەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند:کە هەفتەی داهاتوو میوانداری"د.فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوە و "عۆن زیاب "وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پشکی عێراق لە ئاوی وڵاتانی دراوسێ،هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە شێوەیەکی بەرچاو ئاوی ئەهوارەکانی میسان دابەزیوە،ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە پشکی گونجاو لە ئاو لەلایەن تورکیاوە بەرنادرێتەوە . 
    راشیگەیاند "کە مافی عێراق بۆ ئاو لە چرکەیەکدا 8 هەزار مەتر سێجایە،بەڵام تورکیا تەنها هەزار مەتر سێجا دەدات،دواتر بوو بە 4 هەزار و پاشان بوو بە 5 هەزاران مەتر سێجا لە چرکەیەکدا، بەڵام ئەم ڕێکارە تەنها مانگێکی خایاند.
    ووتیشی"لیژنەکە لە هەفتەی داهاتوو ، میوانداری "فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوە و "عەون زیاب" وەزیری سەرچاوەکانی ئاو دەکات،لەبارەی ڕێکارەکانی ئێستای حکومەت بۆ پرسی ئاو لەگەڵ وڵاتانی سەرچاوەی ئاوەکە .
    جەختی لەسەر پێویستی وەرگرتنەوەی پشکی ئاو بۆ عێراق کردەوە.