بەغداد/ INA
کۆمپانیای گشتی دروستکردنی دەرمان و پێداویستیە پزیشکیەکان لە سامەڕا، کە یەکێکە لە کۆمپانیا حکومیەکانی سەربە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان، ئەمڕۆ دووشەممە، تواناکانی بەرهەمهێنانی بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و گەیشتن بە ئامانجەکانی دابینکردنی پیشەسازی دەرمانی ناوخۆیی ڕاگەیاند .
"عەبدولرەحمان عەباس تعمە" بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندوە" کۆمپانیاکە لەرێگای بەرهەمهێنانی دەرمانەوە،چەندین دەرمانی چارەسەری نەخۆشییەکانی بە شێوەی جۆرە و جیاوازەکانەوە ئامادەکردوە بۆ وەزارەتی تەندروستی و بازاڕی ناوخۆیی.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە" ئەو ستافەی لە بەشەکانی بەرهەمهێنان کاردەکەن لە سەرەتای مانگی پێشووەوە دەستیانکردووە بە جێبەجێکردنی پرۆگرامەکە، کە بریتی یە لە بەرهەمهێنانی بڕێکی زۆر لە حەب و بەرهەمهێنانی توێژینەوەی نوێی حەب لەجۆری (MELOXISAM 15mg و Zinc 25mg) ، ئەوە جگە لە بەرهەمهێنانی دژە زیندەیی بە شێوە دەرمانییە جیاوازەکانیان (کەپسول) قەترەی زارەکی و پاودەر بۆ منداڵان، هەروەها بەرهەمهێنانی جۆرە جیاوازەکانی شەربەت.
جەختیشیکردەوە:لەسەر بەکارهێنانی هەموو هەوڵەکان و کۆکردنەوەی تواناکانی بەرهەمهێنان بە مەبەستی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و بەدەستهێنانی ئامانجەکانی لە دابینکردنی دەرمانی ناوخۆیی بۆ هاوڵاتیانی عێراقی بە کوالێتی بەرز و نرخێکی گونجاو.