عەممان / INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەیاننامەی ناوەرۆژی کۆبوونەوەی عەممان لەسەر مەلەفی سوریا بڵاودەکاتەوە
بەشێکی وەرگێردراو لە بەیاننامەکە
لەسەر بانگهێشتی "ئەیمەن سەفەدی " جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە لە شانشینی ئوردنی هاشمی، وەک درێژەپێدەری ئەو دیدارەی کە شانشینی عەرەبستانی سعودی میوانداریی کردبوو، لەسەر بانگهێشتی وەزیری دەرەوە،شازادە "فەیسەڵ بن فەرحان ئەل سعود"بۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو، و شانشینی ئوردنی هاشمی و کۆماری عێراق و کۆماری میسر وڵاتانی عەرەبی، بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو پەیوەندیانەی کە ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ کۆماری عەرەبی سوریا کردۆتەوە ،بەپێی دەستپێشخەرییەکەی ئوردن لەسەر بنەمای دەستپێکردنی ڕۆڵی سەرکردایەتی عەرەبی لە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا بەپێی دەستپێشخەری سعودیە و پێشنیارەکانی تری وڵاتانی عەرەبی ، وەزیرانی دەرەوەی ئوردن و سعودیە و عێراق و میسر ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئایاری 2023 لە عەممان کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریای برا ئەنجامدا
ئەم دیدارە دەستپێکی ئەو کۆبوونەوانەیە کە بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی دانوستانەکان بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ قەیرانی سوریا، کە هاوتەریب بێت لەگەڵ بڕیارنامەی 2254ی ئەنجومەنی ئاسایش و مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو دەرئەنجامەکانی قەیرانی مرۆیی و سیاسی و ئاسایش لەو وڵاتە .