ئەعەرەجی و بلاسخارت جەخت لەسەر چارەسەری مەلەفی شنگال دەکەنەوە

سیاسی
  • 1-05-2023, 16:59
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە" قاسم ئەعرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،و "جینین بلاسخارت " نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق،جەختیان لەسەر گرنگی کاراکردنی ڕێوشوێنەکان بۆ چارەسەرکردنی مەلەفی شنگال کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندووە" ئەعەرەجی " پێشوازی لە "جینین بلاسخارت " نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
    "ئەعەرەجی " تیشکی خستە سەر "دۆخی سیاسی و ئەمنی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی، جیا لەوەش گفتوگۆکرا لەسەر مەلەفی کەمپی هۆڵ و بابەتی شنگال .
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد" کە باس لە کارکردن بۆ کاراکردنی ڕێکارەکان بۆ چارەسەرکردنی مەلەفی شنگال و بەرەوپێشبردنی ئاشتەوایی کۆمەڵگا و بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری چەسپاندنی دەسەڵاتی دادوەری کراوە .
    هەروەک "بلاسخارت " دووپاتی کردەوە" کە نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی حکومەتی عێراق، لەبارەی کەیسی ئاوارەکان و مەلەفی مرۆیی. 
    هەر بەپێی بەیاننامەکە "ئەعەرەجی " ئەوەخستەروو کە "حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی "سودانی" لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کاردەکات بۆ گەیشتن بە سەقامگیری کۆمەڵایەتی و چەسپاندنی ئاسایش و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە.