بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەیاوەری ئەمینداری بەغدا ، چۆنیەتی بەرێوەچوونی پڕۆژەی پردی گریعاتی لە بەغدا بەسەرکردەوە .
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە" ئەمرۆ "بەنگین ڕیکانی" وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەسەردانێکدا ، کارەکانی پڕۆژەی پردی گریعاتی لە بەغدا بەسەرکردەوە ، کە ڕێژەکە 77%، ی کارەکان تیایدا تەواو بووە .
راگەیەندراوەکە ئەوەی خستۆتەروو " کە درێژیی پردەکە (225م) و پانییەکەی (14.5م)، و یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکانی سەر ڕووباری دیجلە دادەنرێت کە ناوچەی گریعاتی بە کازمیە دەبەستێتەوە، دەبێتە هۆکارێک بۆ تێپەرینی ملیۆنان سەردانی کەر بۆ کازمیەی پیرۆز .