بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردنی 6 تیرۆریستی لە سێ پارێزگا ڕاگەیاند.
دەزگاکە ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندوە "هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەغدا توانیوی چاودێری (3) تیرۆریست بکەن و بگەنە شوێنی نیشتەجێبوونیان و دەستگیریان بکەن و یەکێک لەوان لە هەڵاتبوو بۆ دەرەوە ویستویەتی بچێتەوە ناو پایتەختی بەغدا.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد" هێزەکانی دەزگاکە لە پارێزگای کەرکوک، توانیان دوو کەس دەستگیربکەن کە تۆمەتبارن بە تیرۆر ،ئەمە جگە لەوەی تیرۆریستێکی دیکەیان لە ئەنبار دەستگیرکرا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی.