بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی "سۆمەر"وردەکاریی کۆبوونەوەی ئەمنی لەگەڵ "عەبدولئەمیر شەمەری " وەزیری ناوخۆ ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە پلانێکی سێ لایەنی دانراوە بۆ کەمکردنەوەی ململانێی خێڵەکان لە زیقار.
لیوا "سەعد حەربییە" فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سۆمەر،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:وەزیری ناوخۆ، پلانێکی ئەمنی لە پارێزگای زیقار داڕشتوە لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ فەرماندەکانی یەکەی ئۆپەراسیۆنەکانی سۆمەر ، هەروەک لیژنەکانی هەواڵگری پێکهێندرا بۆ بەدواداچوونی پلانەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد"ڕێوشوێنەکانی ئەم پلانەش بریتی یە لە دەستگیرکردنی هەر کەسێک کە چەکی لە ململانێی خێڵەکییەکانی ئەم دواییەی قەزای "نەسر و ئیسلاحدا " هەڵگرتبوو،هەروەها لە ڤیدیۆ و وێنەکاندا دەرکەوتوە ، کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە،هاوکات ڕێوشوێنی پێویستیان بەرامبەر بکوژەکان گیراونتەبەر و بەدواداچوون بۆ هەڵگرتنی چەک دەکەن ، و هەروەک ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتێکی گەورە دژی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان،چ بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەر بێت یان بازرگانان.
ئاماژەی بەوەشکرد"وەزیری ناوخۆ جەختی لەسەر کەمکردنەوەی ململانێی خێڵەکان کردەوە، بە ڕێککەوتن لەگەڵ شێخەکان و ئیدارەی خۆجێی لە پارێزگای زیقار.