بە بەشداری عێراق کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب لە عەممان بەڕێوەچوو

سیاسی
  • 1-05-2023, 13:19
  • +A -A

     بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە، بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سوریا، بە بەشداری عێراق کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری وەزیرانی دەرەوەی عەرەب لە عەممانی پایتەختی ئوردن دەستیپێکرد.
    لەوبارەیەوە پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) زانیاری ئەوەی خستەروو "کە کارەکانی کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری عەممان کە لەلایەن ئوردنەوە میوانداری دەکرێت، و بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی شانشینی ئوردنی هاشمی و شانشینی عەرەبستانی سعودی و کۆماری عێراق و کۆماری میسری عەرەبی،لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری عەرەبی سوریا دەستیپێکرد.
    پەیامنێرمان ئەوەشی خستەروو "کە کۆبوونەوەکە وەک درێژەپێدەری کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری وڵاتانی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداو و ئوردن ە عێراق و میسر دێت، کە لە 14ی نیسان لەلایەن شانشینی عەرەبستانی سعودیەوە لە جددە میوانداری کرا، کە مەبەست لێی بنیاتنانەوەی پەیوەندی وڵاتانە لەگەڵ حکومەتی سوریا،هاوکات ئەمجارە ئوردن دەستپێشخەریەکی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ قەیرانی سوریا بە گرێدانی ئەم کۆبونەوە خستۆتەروو . 
    پێشتر وەزیرانی وڵاتانی عەرەبی بەشداربووەکانی کۆبوونەوەی جددە ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی ، کە ڕۆڵی سەرکردایەتی عەرەبی لە هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکانی سوریا بگێڕن.