وەزیری کار دەرگای دامەزراندن بە مووچەی جیاواز ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 1-05-2023, 12:32
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"ئەحمەد ئەسەدی " وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی،کردنەوەی پاکێجێکی تری دامەزراندنی لە وەزارەتەکەی ڕاگەیاند.
    وەزارەتی کار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ،تیایدا هاتووە "ئەمرۆ دووشەممە "ئەحمەد ئەسەدی" وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دەرگای تۆماری گشتگیری نوێ ڕاگەیاند،لە ڕێگەی پۆرتاڵی ئەلیکترۆنی ئور،کە لە کاتژمێر نۆی بەیانی ئەمڕۆ دەستپێدەکات.
    بەپێی بەیاننامەکەبێت " هەر لەوبارەیەوە سەرۆکی دەستەی چاودێری خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان لە وەزارەت، ڕوونیکردۆتەوە ، کە میکانیزمی داواکاری لە ڕێگەی پێشکەشکردنی ئەلیکترۆنییە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە کە پێویستی بە پڕکردنەوەی فۆڕم هەیە لەسەر سایتی ئەلیکترۆنی ئور ، بۆ دڵنیابوونیش لە وردی زانیارییە کەسییەکان داواکار ، وەک (جۆری کەمئەندامی، و ئاستی خوێندن و بروانامە و ژمارەیەکی تەلەفۆنی دروست ، و پاشان پاشەکەوتکردنی ئەو کورتە نامەیەی کە دەگاتە مۆبایلی تایبەتی داواکار.
    هەروەک جەختی لەوە کردەوە کە "لە ئەگەری کەمیی یان داتایەکی هەڵە، فۆڕمەکە پشتگوێ دەخرێت.
    ئاشکراشیکرد کە "پێشکەشکردنەکە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر کراوە دەبێت لە ڕێگەی سایتی ئەلیکترۆنی:
    http://hchmool.ur.gov.iq