بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، هەریەک لە "موحسین مەندەلاوی" و شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگرانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، پەرۆشی ئەنجومەنی نوێنەرانیان بۆ پاراستنی مافی کرێکاران دووپاتکردەوە.
"مەندەلاوی " لە تویتێکدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستی کردۆتەوە ڕایگەیاند"بەبۆنەی رۆژی کرێکارانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کرێکارانی عێراق دەکەین.
لە تویتەکەیدا " مەندەلاوی " جەختیشی لەوە کردۆتەوە کە ئەنجوومەنی نوێنەران پێداگیرە لە پارێزگاری لە مافی کرێکارانی عێراق بە دەرکردنی یاسای گەرەنتیکاراو.
"مەندەلاوی " داواشی لە حکومەت کرد کە هەنگاوی جددی بنێت بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی تایبەت و دابینکردن و زیادکردنی هەلی کار .
هەروەک ستایشی "ڕۆڵ و هەوڵەکانی ئەم چینەی کرد لە بنیاتنان و پەرەپێدانی وڵات. و داهاتوویەکی خۆشگوزەران.
هەرسەبارەت بەهەمان پرس "شاخەوان عەبدوڵڵا " جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، پیرۆزبایی گەرمی خۆی بەبۆنەی رۆژی کرێکارانی جیهانی لە کرێکارانی عێراقی کرد و داوای دەستە بەرکردنی دادپەروەری دەکات بۆ ئەم توێژە ئەویش بە زامنکردنی مافەکانیان بە یاسا و رێسا کارپێکراوەکان.
نووسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێکدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تێیدا هاتووە" "شاخەوان عەبدوڵڵا" پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی کرێکارانی عێراقی دەکات و پێزانینی بەرزی خۆی بۆ ئەم چینە زەحمەتکێشە و ڕۆڵیان لە پڕۆسەی بنیاتنان و وڵات، و ئەو قوربانیانەی کە داویانە و ساڵانی رابردوو بۆ ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی دایانە دەربڕی و دواشدەکات دادپەروەری بۆ ئەم چینە دەستەبەربکرێت بە دەستەبەرکردنی مافەکانیان لە چوارچێوەی یاسا و ڕێسا کارپێکراوەکان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خۆیان و خێزانەکانیان، و بەرزکردنەوەی ڕۆڵیان لە بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووریدا.
جەختیشی لەوە کردەوە کە "پێویستە دامەزراوە دەوڵەتییەکان بەردەوام بن لە هەوڵەکانیان بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی پیشەسازی و نۆژەنکردنەوەی کارگەکانی بەرهەمهێنان بۆ دابینکردنی هەلی کاری زیاتر.