بەبۆنەی رۆژی کرێکارانی جیهانی هەریەک لە سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکارانی عێراق دەکەن

ناوخۆ
  • 1-05-2023, 11:27
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"لەتیف ڕەشید" سەرۆک کۆمار و "محەمەد حەلبوسی،" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، پیرۆزبایی رۆژی یەکی ئایاریان لە کرێکارانی عێراق کرد.
    لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستی کردۆتەوە "ڕەشید " ڕایگەیاند"بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە،گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکارانی عێراق دەکەم، و بەڕێز و پێزانینەوە لە هەوڵ و ماندووبونی درێژخایەنیان لە پرۆسەی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوەی وڵات دەوانین و لەبیرمان دەمینێتەوە .
    هەروەک سەرۆک " رەشید "پشتیوانی خۆی بۆ کرێکارانی عێراق و پاڵپشتی لە بەرزکردنەوەی تواناکانیان و بەشداریکردن لە بنیاتنانی ئایدەیەکی باشتر و داهاتوویەکی خۆشگوزەران دووپاتکردەوە.
    هەر بەم بۆنەیەوە "محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پیرۆزبایی رۆژی کرێکارانی لەتەواوی کرێکاران لە عێراق کرد.
    "حەلبوسی « لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستی کردۆتەوە ، رایگەیاند: پیرۆزباییەکی گەرم و پێزانینێکی دڵسۆزانەم بۆ کرێکارانی عێراقی لە سەرجەم کەرتە جیاوازەکانەوە هەیە، چونکە توانایەکی گەشاوە پێشکەش دەکەن ، و بەشدارن لە گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی بۆ وڵاتەکەمان.