بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی بڕی تەرخانکراو لە بودجەی گشتی بۆ وەزارەتی کارەبا ، میوانداری "زیاد عەلی فازل " وەزیری کارەبای کرد.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە"لە درێژەی میواندارییەکانی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران ، ئەمڕۆ میوانداری "زیاد عەلی فادڵ" وەزیری کارەبای عێراقی کرد،بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەسەر بڕی تەرخانکراو بۆ بودجەی گشتی وەزارەتی کارەبا.