هەولێر _INA
ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە،نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بەڵاوکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە،يه‌كى ئايار، ڕۆژى جيهانيى كرێكاران، به گه‌رمى له كرێكارانى كوردستان، عێراق و جيهان و سه‌نديكا و ڕێكخراوهكانيان پيرۆز ده‌كه‌م. به‌شدارى و قوربانيدانى كرێكارانى كوردستان له شۆڕش و ڕۆڵى ديار و ڕه‌نجى زۆريان له پرۆسه‌ى بنياتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستاندا به‌رز ده‌نرخێنم و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا وێڕاى ده‌ربڕينى هه‌موو پشتگيرييهك بۆ ماف و داوا ڕه‌واكانى كرێكاران، جه‌خت له پێويستيى هه‌بوونی یاسایه‌کی سه‌رده‌میانه‌ی کار بۆ پاراستنی مافه‌کانی کرێکاران و ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌ى سه‌لامه‌ت و ژينگه‌ى له‌بار و ڕێكخستنى دروستى كاژێرهكانى كار و يه‌كسانى له ده‌رفه‌تى كاردا دهكهينهوه، هه‌روه‌ها ده‌بێ گرنگيى زياتر به ژيان و گوزه‌رانى كرێكاران و خێزانه‌كانيان بدرێت و سه‌ندیکا و ڕێکخراوه‌کانی کرێکارانیش کاراتر بۆ مافه‌کانیان کار بکه‌ن.
سڵاو و ڕێز بۆ خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و كرێكارانه ده‌نێرين كه له كاتى كاردا گيانيان له‌ده‌ستداوه و له‌سه‌ر لايه‌نه پهيوهندارهكانه له هه‌موو ڕوويهكهوه چاودێرييان بكه‌ن و يارمه‌تى بدرێن.
يه‌كى ئايار له هه‌مووان پيرۆز بێت و پشوويهكى ئارام و ئاسووده بۆ كرێكاران ده‌خوازم