بەرگری بانگهێشتی داواكاران دەكات بۆ وەرگرتن لە كۆلێژی سەربازی، خولی (113)

ناوخۆ
  • 30-04-2023, 21:48
  • +A -A

    بەغدا-  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی بەرگری بانگهێشتی داواكارانی كرد بۆ وەرگرتن لە كۆلێژی سەربازی خولی (113) كە بە سەركەوتوویی لە سەرجەم پشكنینە پزیشكییەكان و تاقیكردنەوەكانی جەستەیی و كێبڕكێ دەرچوون، بۆ سەردانیكردن بە كۆلێژی سەربازی لە ڕۆستەمییە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : وەزارەتی بەرگری بانگهێشتی داواكارانی كردووە بۆ وەرگرتن لە كۆلێژی سەربازی، خولی (113١١٣)ی هاوپێچ، كە بە سەركەوتوویی لە سەرجەم پشكنینە پزیشكییەكان وجەستەیی و تاقیكردنەوەكانی پێشبڕكێ دەرچوون و بۆ سەردانیكردن بە كۆلێژی سەربازی لە ڕۆستەمییە بەپێی بەروارەكان و پارێزگاكان و پیتەكانی ئەلفوبێ بۆ مەبەستی ئەنجامدانی چاوپێكەوتنەكە بەپێی خشتەی هاوپێچ.