مەندەلاوی كاركردن بۆ تێپەڕاندنی هەموو ئاستەنگەكان بۆ خەڵكی قەزای خانەقین دووپاتكردەوە

سیاسی
  • 30-04-2023, 21:09
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان موحسین مەندەلاوی كارەكانی بۆ تێپەڕاندنی هەموو ئاستەنگەكان بۆ خەڵكی قەزای خانەقین دووپاتكردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایدا هاتووە : ئەمڕۆ موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لە شاندێكی شێخی عەشایری و كەسایەتییە دیارەكانی قەزای خانەقین كرد.
    لە میانی دیدارەكەدا مەندەلاوی جەختی لە سەركەوتنی سەرجەم ئاستەنگ و كێشە ئیدارییەكان كردەوە كە خەڵكی بەشەرەفی قەزای خانەقین بەدەستیەوە دەناڵێنن وئاماژەی بەوەشكرد پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی هەیە بۆ دۆزینەوەی ڕێگاكان بۆ چارەسەركردنی ئەو ئاستەنگ و گرفتانەی ڕووبەڕووی خەڵك دەبێتەوە لە قەزای خانەقین.
    جەختیشیكردەوە : گرنگی پەیوەندی نێوان هاوڵاتیان و ئەنجومەنی نوێنەران، گفتوگۆكردن لەسەر دۆسیەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری، پەرەپێدانی كاری ئیداری و تەواوكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ هەموو گەلی عێراق، بەڵێنیدا هەوڵی زیاتر لەسەر هەموو ئاستەكان بدرێت بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان.
    ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە ئەنجوومەنی نوێنەران و لیژنەی دارایی و لیژنە پاڵپشتییەكان لەگەڵیدا بە پەرۆشەوە بەردەوامن لە كارەكانیان بە مەبەستی تەواوكردنی بودجەی گشتی دەوڵەت بە زووترین كات بە مەبەستی دابینكردنی دارایی پڕۆژەكانی پەرەپێدانی ژێرخانی سەرجەم پارێزگاكانی عێراق، قەزا و شارەكان، بە قەزای خانەقینیشەوە.