وەزیری ناوخۆ جەخت لەسەر مامەڵەكردنی پتەوی بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاسایش و جێبەجێكردنی یاسا لە میسان دەكاتەوە

ئەمنی
  • 30-04-2023, 20:56
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری جەختی لە مامەڵەی پتەوی بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاسایش و جێبەجێكردنی یاسا لە میسان كردەوە.
    وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە: عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانكراوی ئەمنی كرد لە پارێزگای میسان، كە وێستگەی دووەمی دوای پارێزگاری زیقار بوو بە ئامادەبوونی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و یاریدەدەرانی سكرتێر و سەركردە ئەمنییەكان و بەشی هەواڵگری بۆ تاوتوێكردنی دۆخی گشتی.
    شمری جەختیشی كردەوە : دەبێت هێزە ئەمنییەكان لە ڕێوشوێنە ئەمنییەكانیاندا پتەو بن و ئاسایش كۆنتڕۆڵ بكەن و جەختیشیكردەوە جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردن و بەدواداچوون بۆ ئامانجە پێویستەكان.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : گرنگی خزمەتگوزارییە ئەمنییەكانی لێهاتوو بەدواداچوون بۆ كەیسەكانی لێكۆڵینەوە بە تاك و گرنگیدان بە تەواوكردنی بە شێوەیەكی پیشەیی و خۆڕازی نەبوون لەگەڵ كەسانی داواكراو.