سندوقی نیشتەجێبوون ڕێكارەكانی خۆی بۆ ئاسانكاری پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان ڕوون دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 30-04-2023, 19:27
  • +A -A

    بەغدا - INA- نەسار حاج
    ئەمڕۆ یەكشەممە سندوقی نیشتەجێكردنی وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێكردن و شارەوانی گشتی ڕێكارەكانی خۆی ڕوونكردەوە بۆ ئاسانكاری و ئاسانكردنی پێدانی قەرز بە هاوڵاتیان.
    بەڕێوەبەری گشتی سندوقەكە زیا موجد بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : بەشی بانكی ناوەندی بە نوێنەرایەتی پارێزگار و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و فەرمانبەرانی ئێستا ولە ڕێگەی دەستپێشخەریی بانكی ناوەندییەوە پاڵپشتیی سندوقی نیشتەجێبوونیان كردووە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی 2016 دەستیپێكرد تا ئێستا.
    ئاماژەی بەوەشدا بانكی ناوەندی بەم دواییە نووسراوێكی ناردوە كە داواكاری بەرێوەبەری سندوقی نیشتەجێبوون و بانكی خانووبەری لە خۆگرتووە بۆ بەهێزكردنی سەرمایەكانیان بە مەبەستی پێدانی قەڕزی نوێ و ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دەستپێشخەرییەكە لە ئێستادا وابەستە تەنها لەسەر ئەو بڕە پارانەی كە پێشتر بەخشراون.
    موجد لە درێژەی قسەكانیدا وتی : سندوقی نیشتەجێبوون و بە پشتبەستن بەو ڕێنمایانەی كە لەلایەن وەزیر بەنگین ڕێكانی دەرچووە، ڕێكارەكانی بۆ هاووڵاتیان لە سەرەتای داواكردنی قەرزەكەوە تا تەواوبوونی ڕادەستكردنی بەڵگەنامەكە ئاسانتر كرد و ئەمەش ئەوەیە كە هاوڵاتیەكە بە پێدانی چەكەكە و لەكاتی سەردانیكردنی سەرنجی داوە سندوقەكە و تەواوكردنی ڕێكارەكانی پێدانی قەرز.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەندێك ڕێكار هەیە كە لە ڕێگەی سپۆنسەرەكانەوە سادەكراونەتەوە، ڕێكارەكانی دیكەش لە ڕۆژانی داهاتوودا ئاسان دەكرێن لە ئەگەری تەواوبوونی پەسەندكردنی هەمواركردنەوەی یاسای نیشتەجێبوون.