سەرۆكی حكومەت ڕێنمایی دەكات كەكاتژمێرەكانی بەكارهێنانی ڕێگاوبانەكانی ناوچەی سەوز بۆ هاووڵاتیان درێژ بكرێتەوە

ناوخۆ
  • 30-04-2023, 18:07
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕێنمایی درێژكردنەوەی كاتژمێرەكانی بەكارهێنانی ڕێگاكانی ناوچەی سەوز لە بەغدای پایتەختی وڵات.
    وە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە : كە حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان داوای ئاسانكردنی ڕێكارەكان لە جومگە جیاوازەكاندا، لەوانەش كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان و كردنی جوڵەی شەقام و هاتوچۆ بە ئاسانی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ڕێنمایی داوە كە ڕێگە بە هاووڵاتیان بدرێت ڕێگاكانی ناوچەی سەوز لە بەغدای پایتەخت بەكاربهێنن، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ئەمە بەپێی دیدگای ئەو بۆ هێزە ئەمنییەكانی دێت و درێژكردنەوەی كاتژمێرەكانی بەكارهێنان بە ئامانجی ئاسانكاری بۆ جوڵەی هاووڵاتی تێیدا.