وەزیری ناوخۆ كۆبوونەوەیەكی داخراوی ئەمنی لەگەڵ سەركردە ئەمنییەكان لە میسان ئەنجامدەدات

ئەمنی
  • 30-04-2023, 17:01
  • +A -A

    میسان - INA- شەزا سودانی
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری كۆبوونەوەیەكی ئەمنی داخراوی لەگەڵ سەركردە ئەمنییەكان لە میسان ئەنجامدا.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری كۆبوونەوەیەكی ئەمنی داخراوی لەگەڵ سەركردە ئەمنییەكان لە میسان لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان ئەنجامدا.
    شمری جەختی لەوە كردەوە : پێویستی پشتگیریكردنی هێزە ئەمنییەكان لە میسان بۆ سنوورداركردنی قاچاخچێتی و جێبەجێكردنی یاسا و كۆتاییهێنان بە ململانێی خێڵەكی لە پارێزگاكەدا.
    وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری ئەمڕۆ یەكشەممە گەیشتە پارێزگای میسان بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ سەرجەم خزمەتگوزارییە ئەمنییەكانی پارێزگاكە.