بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لەسەر پێویستی دەستپێشخەری پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵی كرد بۆ ئەوەی دەرفەت بۆ دەرچوان بڕەخسێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە :محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی كرد بۆ تاوتوێكردنی (دیدگای گشتگیر بۆ پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ) دەستپێشخەرییەكە كە ئامانجی پەرەپێدان و دیدگایەكی گشتگیرە بۆ كەرتی كشتوكاڵ لە عێراق بە ئامادەبوونی لیژنەی باڵای گەشەپێدانی كشتوكاڵ لە عێراق، كە دەستەی ڕاوێژكاری لە دیوانی سەرۆك وەزیران و نوێنەرانی وەزارەتەكانی كشتوكاڵ لەخۆدەگرێت و سەرچاوەكانی ئاو، پلاندانان، دارایی، بانكی ناوەندی، كۆمەڵەی ئەندازیارانی كشتوكاڵی، یەكێتی پزیشكانی ڤێتێرنەری، و كۆمەڵەكانی كشتوكاڵی.
لە میانی دیدارەكەدا سودانی ئەو هەوڵانەی ئەندامانی لیژنەكە بۆ داڕشتنی دەستپێشخەرییەكە بەرز نرخاند، جەختیكردەوە گرنگی دەستپێشخەریی ئەنجامدانی ئەو چاكسازیانەی كە حكومەت ئاواتەخوازە لە كەرتی كشتوكاڵدا كە چاكسازیی ستراتیجی پێكهاتەیی و چاكسازی دەستبەجێ كە ئاستەنگەكانی ئێستا لەبەرچاو بگرن، وەك قەیرانی ئاو، بێكاری، و تەحەدای ئاسایشی خۆراكی جیهانی.
جەختیشیكردەوە پێویستی دەستپێشخەرییەكە بۆ ڕەخساندنی هەلی كار بۆ دەرچووانی كۆلێژەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری و پسپۆڕییەكانی دیكە،جەختیشیكردەوە دەستپێشخەریەكە كارپێكراوە و لەگەڵ پلانی وەزارەتەكاندا ناپچڕێت، هەروەها سەرجەم كەرتەكانی كشتوكاڵی دەگرێتەوە بە ئاژەڵدارییەوە.
هەروەها وتی : دەستپێشخەرییە نوێیەكە ڕەنگدانەوەی ڕێبازی چاكسازی حكومەتە، بەو پێیەی كاردەكات بۆ داڕشتنەوەی پشتیوانی بۆ كەرتی كشتوكاڵ لە ڕێگەی پشتگیریكردنی شتە وەرگیراوەكان بە پێداویستی، ڤاكسین،دژەمێرووەكان و پەین، یان پاڵپشتیكردنی بەرهەمەكان بە دانانی نرخی كۆتایی بۆ وەرگرتنی بەروبوومەكان وەك گەنم و جۆ و ئەوانی تر.
ئاماژەی بەوەشكرد :دەستپێشخەرییەكە كە تیشك دەخاتە سەر پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ، سەرلەنوێ بە پرسی بەڕێوەبردنی زەوییە كشتوكاڵییەكاندا بچێتەوە، هەروەها دامەزراندنی سندوقێك بۆ گەشەپێدانی كشتوكاڵی لە عێراق لێیەوە سەرهەڵدەدات، ئەمەش بەهۆی پێویستی بە بەردەوامییەك سندوقی تایبەتمەند كە گەرەنتی بەردەوامی دارایی و پشتگیری بۆ پڕۆژە كشتوكاڵییەكان دەكات لە ڕێگەی میكانیزمێكی دیاریكراوەوە.