بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند كە دەستیان هەبووە لە تەقەكردن لە هێزە ئەمنییەكان لە پارێزگای موسەننا.
ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تیایداهاتووە: لە تۆڵەی شەهیدە حەقەكانمان و لە درێژەی ئۆپراسیۆنە هەواڵگرییەكانمان بۆ بەدواداچوونی داواكراوانی هەڵاتووانی باندەكانی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان و تاوانە ڕێكخراوەكان، هێزێكی تایبەت لە هەواڵگریی فیدراڵی و دەزگای لێكۆڵینەوە لەوەزارەتی ناوخۆ توانیان دوو تۆمە تبار دەستگیر بكەن لە پارێزگای موسەننا داواكراوە بە پێی ماددە ی 4، تیرۆر، بۆ ڕووداوی تەقە كردن لەهێزە ئەمنییەكان لە 1/12/2023 لە میانەی ئۆپەڕاسیۆنێكی ئەمنی دژی بازرگانانی مادە هۆشبەرەكان لە پارێزگادا.
ئاماژەی بەوەشكرد : تۆمەتباران لەڕێگەی لێكۆڵینەوەكانەوە دانیان بەوەدا ناوە كە بەشدارییان كردووە لە تەقەكردن لە هێزەكە كە ئەركەكەیان ئەنجامداوە و هەڵاتن لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكەدا، كە لە ئەنجامدا دوو ئەندام گیانیان لەدەستداوە و كەسانی دیكەش برینداربوون.
دەزگای هەواڵگری بەردەوامی خۆی لە ڕێبازی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو باندانە و بەدواداچوونی كەسانی داواكراو و دادگاییكردنیان دووپاتكردەوە.