بەغدا- INA
بانكی ڕەشید ڕایگەیاند ئەمڕۆ یەكشەممە مووچەی خانەنشینان بەبێ هیچ لێبڕینێك دەست پێدەكاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی بانكەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : بەپێی ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران و وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ڕەشید، مووچەی خانەنشینان بەرزكراوەتەوە بۆ مانگی ئایاری 2023.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : خانەنشین موچەی تەواوی خۆی بەبێ هیچ لێبڕینێك بۆ پێشینەكان و قەرزەكان تەنها بۆ ئەم مانگە وەردەگرێت