بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەحمەد سەحاف ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی ژمارد كە لە سودانەوە گەڕاونەتەوە.
سەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: تا ئێستا 269 هاووڵاتی لە سودان گەڕاونەتەوە كە 16 كەسیان سووریین و زۆرینەیان عێراقین.
جێگای سەرنجە كە پێشتر وەزارەتی دەرەوە گەڕانەوەی زۆرێك لە هاووڵاتیانی عێراقی لە سودان ڕاگەیاند، لەسەر ڕێنمایی محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەهۆی ئەو ڕووداوە خوێناوییانەی لە ژمارەیەك شاری سودان ڕوودەدەن.