بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری جەختی لە چڕكردنەوەی ڕێوشوێنە ئەمنییەكان لە پارێزگای زیقار كردەوە، هاوكات جەختی لە جێبەجێكردنی دەستبەجێی فەرمانی دەستگیركردن و جێبەجێكردنی یاسای دژ بەو كەسانە كردەوە كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراون.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : شمری كۆبوونەوەیەكی ئەمنی فراوانكراوی لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سومەر لە پارێزگای زیقار ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی جێگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، پارێزگاری زیقار، یاریدەدەرانی سكرتێر و سەركردە ئەمنییەكان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی هەواڵگری بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئەمنی گشتی پارێزگاكە.
ئەو وەزیرە جەختیشی كردەوە : چڕكردنەوەی ڕێوشوێنە ئەمنییەكان كە بە ناتەواوی وەسفی كرد و ئاماژەی بەوەشكرد : دەبێت هێزە ئەمنییەكان بە توندی یاساكە جێبەجێ بكەن بەرامبەر هەر كەسێك هەوڵی دەستكاریكردنی ئاسایشی پارێزگاكە بدات یان چەك هەڵبگرێت لەدەرەوەی دەسەڵاتی ئەو پارێزگایە.
ناوبراو ئاڕاستەی دەستبەجێ بە ئاسایشی پارێزگاكەدا بچێتەوە و پاڵپشتی هەوڵە دادوەرییەكان بكرێت، كە ڕێكارەكانی بە بەهێز و یەكلاكەرەوە وەسفی كردووە و جەختیشی لە جێبەجێكردنی دەستبەجێی فەرمانی دەستگیركردن و جێبەجێكردنی یاسا لە دژی ئەو كەسانەی كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراون و بۆ ئەوەی بە هیچ شێوەیەك ئەم بابەتە پشتگوێ نەخەن.