بەغداد -INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی دەرەوە گواستنەوەی (8) هاوڵاتی عێراقی لە سودانەوە بۆ جددە ڕاگەیاند بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سعودیە.
وتەبێژی وەزارەتەكە ئەحمەد سەحاف لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تیایداهاتووە: (8) هاوڵاتی عێراقی لە سودانەوە بۆ جددە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سعودیە گواستراونەتەوە.
جێگای سەرنجە كە پێشتر وەزارەتی دەرەوە گواستنەوەی زۆرێك لە هاوڵاتیانی عێراقی لە سودان ڕاگەیاند، بە ڕێنمایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بەهۆی ئەو ڕووداوە خوێناویانەی لە ژمارەیەك شاری سودان ڕوودەدەن.