سەرۆك كۆمار و سەرۆكی پەرلەمان گەیشتنە نەینەوا

سیاسی
  • 30-04-2023, 11:28
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید و سەرۆكی پەرلەمان محەممەد حەلبوسی بەمەبەستی بەشداریكردن لە فێستیڤاڵی بەهار گەیشتنە پارێزگای نەینەوا.
    لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ گەیشتە شاری موسڵ بۆ بەشداریكردن لە فێستیڤاڵی بەهار.
     ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆك كۆمار بە فەرمی لە فڕۆكەخانەی موسڵ پێشوازی لێكرا، كە وەزیری ڕۆشنبیری ئەحمەد فەكاك ئەلبەدرانی و پارێزگاری نەینەوا نەجم ئەلجبوری و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆكایەتییان دەكرد لە پارێزگاكەوە، جگە لە بەرپرسە باڵاكان.
    هەروەها محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان بۆ بەشداریكردن لە فێستیڤاڵەكە گەیشتە پارێزگای نەینەوا.
    لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆكی پەرلەمان كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە :محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان بۆ بەشداریكردن لە فێستیڤاڵی بەهار گەیشتە پارێزگای نەینەوا.