بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ هەفتەی ئێستا ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی باران و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی دووشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور، هاوكات كەشوهەوا لە ناوچەی باكور بەشێوەیەكی نیمچە هەور لەگەڵ دەرفەتی بارینی بارانێكی سووك لە بەشەكانی باكوری وڵات دەبێت،سەبارەت بە پلەكانی گەرما لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكووردا بە نزیكەیی بە ڕۆژی پێشوو، لە بەشی باشووری وڵاتیش كەمێك نزمتر دەبێت لە ڕۆژی پێشوو .
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هاوكات كەش و هەوا لە ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكور، لە كاتێكدا چەند پلەیەك لە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبێتەوە لە بەشی باشووری وڵات.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : كەش و هەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، لە كاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باكوور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.