شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ گەیشتە زیقار

ئەمنی
  • 30-04-2023, 10:40
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای ئەمنی گەیشتە پارێزگای زیقار بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئەمنی و سەقامگیری پارێزگاكە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای ئەمنی گەیشتە پارێزگای زیقار بۆ گفتوگۆكردن لەسەردۆخی ئەمنی و سەقامگیری پارێزگا، بەدواداچوون بۆ هەوڵە هەواڵگرییەكان، و بەدواداچوون بۆ ئەوانەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراون.
    ئاماژەی بەوەشكرد : شاندە ئەمنییەكان بریتی بوون لە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان،فەریق روكن قەیس ئەلمحەممەداوی و یاریدەدەرانی ئەمینداری وەزارەت و ژمارەیەك سەركردەی سەربازی.