لیژنەی دارایی: لەسەر پرسی بودجە گفتوگۆ لەسەر سێ خاڵی سەرەکی دەکەین لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت

سیاسی
  • 29-04-2023, 21:56
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی دارایی نیازی خۆی لە 3 خاڵی سەرەکی پەیوەست بە بودجەی ساڵی 2023 لەگەڵ حکومەت دووپاتکردەوە ، هاوکات بژاردەکانی خۆی سەبارەت بە کەمکردنەوەی کورتهێنانی 64 ترلیۆن دینار ئاشکراکرد.
    "جەمال کوچەر " ئەندامی لیژنەکە لەلێدوانێکیدا بۆ عێراقیە نیوز، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) لەگەڵی بڵاودەکاتەوە ، رایگەیاند " لیژنەی دارایی ویستی واتە ،کە لەڕێگەی میوانداریکردنی ژمارەیەک بەرپرس و وەزیرەوە، روونکردنەوە یاخود وڵام لەبارەی 3 خاڵی بنەڕەتی بەدەستبهێنێت لەناو بودجەدا، خاڵی سێیەمیش پێویستی بەدواداچوونی ورد هەیە لەپرسی تەرخانکردنی وەزارەت و پارێزگاکان و کەرتەکاندا.
    راشیگەیاند "کە لیژنەکە بەردەوام دەبێت لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسان تا دەگاتە دڵنیایی و ئاگاداری تەواو لەسەر هەموو بڕگەکانی بودجە.
    ئاماژەی بەوەشکرد، "کەمکردنەوەی کورتهێنان لە بەدجەی وەبەرهێنان چارەسەر بکرێت. 
    ئەو پەرلەمانتارە لە درێژەی قسەکانیدا ، وتی"لیژنەی دارایی پێیوایە کە بودجەی وەبەرهێنان وەک خۆی دەمێنێتەوە بەبێ هیچ کەمکردنەوەیەک، ئێمەش هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ تەواو بوونی.
    هەروەک وتیشی " کە هەندێک وەزارەت دەتوانن هەندێک لە پێداویستییەکانیان بگوازنەوە بۆ پرۆژە بودجەی دواتر .
    روونیشیکردەوە" کە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە نێوان 80 بۆ 85 دۆلارە، و هیچ ترسێک لە دابەزینی نییە.
    ئەوەشی خستەروو کە " هەندێک وەزارەت تا مانگی نیسانە ، تەنها 10%ی تەرخانکراوەکانیان بۆ یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری خەرجکردووە.
    سەبارەت بە وادەی دەنگدان لەسەر بودجە"جەمال کۆچەر " دووپاتیکردەوە کە تا ئێستا هیچ وادەیەکی دیاریکراو نییە بۆ تێپەڕاندنی بودجە و لیژنەکە پێویستی بە نزیکەی ١٥ ڕۆژ هەیە بۆ تەواوکردنی میوانداریکردنی بەرپرسەکان، و دوای ئەوەش پێویستی بە ٥ بۆ ١٠ ڕۆژی تر هەیە بۆ ئەوەی باس لە دەرئەنجامەکانی گفتوگۆکان بکات کە لەگەڵ بەرپرسان ئەنجامیان داوە.