بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە" تەیف سامی" وەزیری دارایی ،لە میانی کۆبوونەوەی 14 هەمین دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی دارایی ووڵاتانی عەرەبی، کە لە مەغریب بەڕێوەچو، باسی لە ڕێگاکانی پاڵپشتیکردنی گواستنەوە بۆ ئابووری بازنەی کرد.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دارایی، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە"ئەمڕۆ " تەیف سامی" وەزیری دارایی،لەڕەباتی پایتەختی شانشینی مەغریب ، بەئامادەبوونی وەزیرانی دارایی وڵاتانت عەرەبی بەشداری لە کۆبوونەوەی خولی چواردەهەمی ئەنجومەنەکەدا کرد.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشداوە " کە کارنامەی ئەنجومەنەکە چەندین بابەتی ئابووری و دارایی لەخۆدەگرێت و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت ، گرنگترینیان گفتوگۆکردنە لەسەر ڕاپۆرتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پرسەکانی بەرزکردنەوەی داهاتی ناوخۆ کۆکراو لە وڵاتانی عەرەبی، و ڕاپۆرتی بانکی نێودەوڵەتی لەسەر باشترکردنی ئەدای دامەزراوە و کۆمپانیاکانی حکومەت،و پرسەکانی بەردەوامبون لە قەرزەکان، و چاکسازی جیهانی لە باجی کۆمپانیاکان، و هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو کە لەکۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان کرا وە لەسەر ڕۆڵی سیاسەتی دارایی لە بەرزکردنەوەی ئاسایشی خۆراک، هەروەها ئەزموون و پێشهاتەکان سەبارەت بە پاڵپشتیکردنی گواستنەوە بۆ ئابوورییەکی بازنەیی، هەروەک دوایین پێشهاتەکان لەبارەی وڵاتانی G20، و هەڵوێستەکانی وڵاتانی عەرەبی سەبارەت بە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و گروپی بانکی نێودەوڵەتی و پشتگیری لە دامەزراوە عەرەبییەکان خرانەروو.