بەغداد/ INA
ئه‌مڕۆ شه‌ممه"محەمد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،جه ختی له گرنگی هەوڵە هاوبەشەکان کردەوه بۆ بەڕدەوامبوون له پێشخستنی پرۆژەی مۆڵەتی چوارەم له پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تۆڕەکانی مۆبایلدا.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە " ئەمرۆ "محه‌مه‌د شیاع سودانی "سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی سه‌رۆك وئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندنی كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەبارەی مۆڵه‌تی چواره‌م له‌خزمه‌تگوزاریه‌كانی تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كان" مۆبایل" کرا ، كه‌ده‌بێته هۆی پێشخستنی كه‌رتی گه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان و ئاستی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌پێشکەش به‌هاووڵاتیان ده‌كرێت.
لەبەیاننامەکدا ئاماژە بەوەشکراوە " کە سەرۆک وەزیران ئاماژه به‌گرنگی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن وگه‌یاندنی لە وه‌زاره‌تی گه‌یاندندا کرد،كه له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی به‌رنامه‌ی حکومەتەکەیداهاتوە، کە بەم دواییە لە ڕێگای كۆمپانیای نیشتیمانی بۆ گه‌یاندن گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی راوێژكاری واژۆ کراوە به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر مۆڵه‌تی چواره‌م.
لەبەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە " کە "سودانی" تیشکی خستۆتە سه‌ر پێویستبوونی چاودێریكردنی كاری كۆمپانیه‌كانی گه‌یاندن "موبایل " و راده‌ستكردنی شایسته داراییه‌كانیان به‌پێی یاسا به‌گه‌نجینه ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها گرنگی چاودێریكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌پێشكێش ده‌كه‌ن و ئاستی گونجاویان له‌گه‌ڵ پێوه‌ره خزمه‌تگوزاریه دیاریكراوه‌كان به‌پێی یاسا، سەرۆک وەزیران داواشیکرد كە چاودێری جێبه‌جێكردنی بڕیاره یاساییه‌كان بکرێت کە بەرامبەر به‌كۆمپانیای كۆره‌ك بۆ گه‌یاندن دراوە .
هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه له‌گرنگی كه‌رتی ڕاگه‌یاندن و كاریگه‌ریه‌كانی و پێویستی ئه‌وه‌ی ده‌سته‌كه رۆڵی خۆی له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌رته زیندووه و باشتركردنی بگێرێت.
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ئەوە خراوەتەروو کە " سودانی " له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگەیاندوە كه‌نابێت پرسی په‌یوه‌ست به‌ماڵی گشتی یان سامانی ده‌وڵه‌ته‌وه بكه‌ونه ژێر فشار یان كاریگه‌ره سیاسییه‌كان، و ئاماژه‌ی به گرنگی باشتركردنی كه‌رتی گه‌یاندنی دا، چونكه سوودی ئابووری و داهاتی گرنگی هه‌یه بۆ ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتیان، ئه‌ویش به‌زیاتكردنی سامان و ده‌رفه‌تی كاركردن.
هەر بەپێ بەیاننامەکە سه‌رۆك وه‌زیران پشتگیری حكومه‌ت بۆ ئازادی ڕاگه‌یاندن و پاراستنی هه‌موو ده‌زگاكانی میدیایی دووپاتكرده‌وه، ووتیشی پێویسته كاری ڕاگه‌یاندن به‌پێی یاسا و ده‌ستوور رێكبخرێته‌وه.
بەیاننامەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران روونیشیکردۆتەوە " کە لەکۆتایی کۆبونەوەکەدا "سودانی" داوایی له‌ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندنی كرد كه‌پێویسته گوێ لە سكاڵای هاووڵاتیان سه‌باره‌ت به‌خزمه‌تگوزاریه‌كان بگرێت و به‌ده‌نگ سکاڵاکانەوە بێن به‌دانانی چاره‌سه‌ری خێرا و رێگریكردن له‌دووباره بوونه‌وه‌یان.