بەغداد - INA
سەرۆک کۆمارعەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمرۆ شەممە لە تارانی پایتەختی ئێران، لەگەڵ ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، سەماحەتی ئایەتوڵای مەزن سەید عەلی خامنەیی، كۆبوەوە.
سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە دەڵێت: عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار لە تارانی پایتەختی ئێران، لەگەڵ ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، سەماحەتی ئایەتوڵای مەزن سەید عەلی خامنەیی، كۆبوەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: لە میانی كۆبونەوەكەدا پێداچوونەوەیان بە پەیوەندییە دۆستایەتییە دامەزراو و هەبووەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد، و سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی پتەوکردن و بەهێزکردنیان کردەوە بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەلی دراوسێ بکات.
لە بەرامبەردا سەماحەتی ڕابەری مەزن، بەخێرهاتنی سەرۆک کۆماری کرد و جەختی لە سوربوونی کۆماری ئیسلامی لە پاڵپشتی هەمیشەیی عێراق و ڕاوەستانی لە تەنیشتی بۆ گەیشتن بە سەقامگیری لە ناوچەکە لە ئاست ئەمنی و سیاسی و ئابووریدا کردەوە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە، هەر لە كۆبونەوەكەدا کۆمەڵێک بابەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران.