بەغداد - INA
عەلی موحسین عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی، ئەمڕۆ شەممە، تەئكیدیكردەوە: كە بانکەکە بەشداریی لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی سندوقی دراوی عەرەبی دەكات.
بانكی ناوەندی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە دەڵێت:عەلی موحسین عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەفدی یاوەری بەشدارییان لە کۆبوونەوەکانی دەزگاكانی دارایی عەرەبی کرد کە لە ڕۆژانی ٢٩-٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣ لە ریباتی پایتەختی مەغریب بەڕێوەدەچن.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشکراوە: سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری سندوقی عەرەبی، عەبدولڕەحمان حەمیدی، سوپاسی بانکی ناوەندی عێراقی کرد بۆ پاڵپشتی بەردەوامی بۆ سەرکەوتنی دامەزراوەی هەرێمی بۆ پاککردنەوە و یەکلاکردنەوەی سندووقی عەرەبی و پارەدانی عەرەبی و پلاتفۆرمی بونا.
هەر بەپێی بەیاننامەکە، عەلاق پشتڕاستیکردەوە: كە بانكی ناوەندی بەشداری کردووە لە پشتگیریکردنی هەوڵەکانی سندوقی دراوی عەرەبی لە دەنگدان بۆ زیادکردنی سەرمایەی پلاتفۆرمەکە بە بڕی پەنجا ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ یارمەتیدانی فراوانکردنی کاروباری پلاتفۆرمەکە و پشتگیریکردنی چالاکییەکانی.
هاوكات لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەکراوە: (پلاتفۆرمی بونا) سیستەمێکە بۆ پارەدانی عەرەبی بە تەواوی خاوەندارێتی سندوقی دراوی عەرەبی دەکات، کە عێراق ئەندامی دامەزرێنەر و خاوەن پشکێکی چالاکە و ئامانجی پلاتفۆرمەکە ئەوەیە دامەزراوە داراییە عەرەبییەکان، بانکە ناوەندییەکان، بانکە بازرگانی و ئیسلامییەکان، بتوانن پارەدان لەنێوان خۆیاندا بە شێوەیەکی کاتی و متمانەپێکراو ئەنجامبدەن، بە تێچووی گونجاو و بە کارایی بەرز بۆ ئاسانکاری .