وەزیری گواستنەوە: كردنەوەی رێگای فرۆكەخانەی بەغداد نوێنەرایەتی خزمەتێكی گەورە دەكات بە هاوڵاتیان

ناوخۆ
  • 29-04-2023, 19:14
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری گواستنەوە رەزاق محێبس سەعداوی ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند: كردنەوەی رێگای فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد نوێنەرایەتی خزمەتێكی گەورە دەكات بە هاوڵاتیان و جێبەجێكردنی بەڵێنی حكومەتە، و ئاماژەی بەوەشدا: بەربەستە ئەمنییەكان هۆكاری دواكەوتنی رێبواران بوو.
    سەعداوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: کردنەوەی ڕێگای فڕۆکەخانەی بەغدا نوێنەرایەتی بەشێک لەو بەڵێنەی حکومەتى ئێستا دەكات كە داوێتی، کاتێک دروشمی حکومەتی خزمەتگوزاری و ئابوری و گەشەپێدانی بەرزکردەوە، ئاماژەی بەوەشکرد: کردنەوەی ڕێگەی فڕۆکەخانە لەبەردەم هاوڵاتیدا، خزمەتگوزارییەکی گەورەیە کە لەلایەن حکومەتەوە پێشکەش دەکرێت.
    راشیگەیاند: هاوڵاتیان هەمیشە گلەیییان لە بەربەستە ئەمنییەکان دەكرد، چونکە بەربەستە ئەمنییەکان هۆكاری دواكەوتنی رێبواران بوون، ئاستەنگیان دروست دەكردو بارگرانیان لەسەر هاوڵاتیان دروست دەکرد.
    پێشتریش هەر ئەمڕۆ شەممە، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، کردنەوەی ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادی وەک قۆناغی یەکەم بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەتی هاوڵاتیانی رێبواران ڕاگەیاند.