بەغداد – ا ه ع فالح فەیاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند عێراق لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكانی پرس بە هیچ لایەك ناكات. لە لێدوانكیدا كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) بەدواداچوونی بۆ كرا، فەیاز رایگەیاند: "ئەوەی كاریگەری دەبێت لەسەر پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەكانە"، تەئكیدیشیكردەوە،" عێراق لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكاندا بەهێزە". فەیاز ئاماژەی " بە رۆڵی روسیا كرد لە ئەنجومەنی ئاسایش كە داوای بەستنی كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی دەكات سەبارەت بە تیرۆر" وتیشی " روبەروبوونەوەی تیرۆر و لەناوبردنی، ناوچەكە لە كارەساتی بیری توندڕەوی دووردەخاتەوە".