بەغدا -INA
سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی دووپاتی کرده وه که حکوومه ت به نیازی گه شه پێدانی فڕۆکه خانه ی به غدا و فراوانکردنی فڕۆکه خانه ی به غدایه له نیوه ی دووه می ساڵی 2023.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران
لە ڕاگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە ”محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران گەرانێک بەنێو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرد و ئاگاداری رەوشی خزمەتگوزاریەکان بوو ،هەروەها ئاگاداری ئاستی ئەو خزمەتگوزاریانە بوو کەپێشکێش بەهاووڵاتیان و گەشتیاران لەفرۆکەخانە دەکرێن، هەروەهاگوێ لەرای هاووڵاتیان و سکاڵا و هەڵسەنگاندنیان بۆ خزمەتگوزاریەکان گرت.
هەر بەپێی ڕاگەیندراوەكە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەڕێزان وەزیرانی ناوخۆ و گواستنەوە و بەرپرسانی دەسەڵاتی فرۆکەوانی مەدەنی و هێڵی ئاسمانی عێراقی و بەڕێوبەری بەشەکان و کارگێریەکانی فرۆکەخانە سازکرد و چەندین راسپارد سەبارەت بەباشترکردن و پێشخستنی خزمەتگوزاریەکانی پێشکێش بەهاووڵاتیان دەکرێن ئاراستەی، وجەختیشی لەدۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی و خێرا بۆ کێشە وتەگەرەکانی پێش خزمەتگوزاریە نموونەیەکانی کردەوە کەبەروخسارێکی سەرەکی عێراق هەژمار
سودانی ئاماژە بەدواکەوتنی وەرگرتنەوەی چانتاکانی گەشتیارانی دا ئەوانەی دەگەرێنەوە، کەبەکەمتر خەم لەئاستی خزمەتگوزاریەکانی پێشکێش دەکرێن لەلایەن کۆمپانیای پەیوەندیدارەوە هەژمار دەکرێت و پێویستە هەر چ زوو جارەسەر بکرێت.
هەروەها سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران داوایی کرد پێداچوونەوەیەکی ورد ویاسایی بۆ گرێبەستەکانی تایبەت بەپێشکێش کردنی خزمەتگوزاریەکان بەهاووڵاتیان لەفرۆکەخان بکرێتەوە، و دیار بکرێت ئایا تاچەند وەکو ئەو خزمەتگوزاریانە کەپێشکێش بەگەشتیار دەکرێت، وئاماژە بەپەرۆشی حکومەتدا بۆ پێشخستنی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداو فراوانکردنی لەنیوەی دووەمی ئەم ساڵدا.