بەغداد/ INA
بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری پۆلیس فەریق عادل خالدی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە جەختی لەوەکردەوەکە گەندەڵکاران بەهیچ شێوەیەک لای ئێمە جێیان نابێتەوەو کەمتەرخەمەکانیش لێپێچینەوەیان لێدەکرێت.
وەزارەتی ناوخۆ لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری پۆلیس فەریق عادل خالدی سەردانی بنکەکانی پۆلیسی کرد لە محمودیەو مدائن و قاهیرە وفەرماندەییەکانی پۆلیسی ڕەسافەو کەرخ و نووسینگەکانی نەهێشتنی تاوان و فریاکەوتن و زاڵگەکان .
خالدی لەمیانەی سەردانەکەدا جەختی کردەوەلەوەی کە گەندەڵکاران جێیان نابێتەوەو و کەمتەرخەمەکانیش لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.