لە میسان سەنتەرەکانی جوانکاری ودەرمانخانەی بێ مۆڵەت دادەخرێن

ئەمنی
  • 29-04-2023, 18:01
  • +A -A

    میسان/ INA
    بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی میسان ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە سەنتەرەکانی جوانکاری و نۆرینگە و دەرمانخانەی بێ مۆڵەت لەپارێزگاکەدا دادەخرێن.
    بەیاننامەی بەڕێوەبەرایەتیەکە کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی میسان عەمید عەلا دوای لازم مەفرەزە ئەمنیەکان هەستان بە داخستنی ئەو سەنتەرو نۆرینگەو دەرمانخانانەی کە مۆڵەتیان نیە.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە لەمبوارەدا ڕێکاری یاسایی دەربارەی ئەوشوێنانە دەرچووە وداواش لەهاووڵاتیان دەکەین کە هەواڵی ئەوشوێنە سەرپێچانە بە دەزگا ئەمنیەکان بگەیەنن.