بەغداد/ INA
وەزیری کار احمد ئەسەدی ئەمڕۆ لەگەڵ لێژنەی دارایی پەرلەمان باسیان لە زیادکردنی کۆمەکی کۆمەڵایەتی کرد.
وەزارەتی کار لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی احمد ئەسەدی باسی لەو گوژمە پارانەکرد کە لەبودجەدا بۆ ئەم بابەتە تەرخان کراون.
وتیشی کە لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا وەزیری کار باسی لە دەرفەتی زیادکردنی کۆمەکی کۆمەڵایەتی و یاریدەدەری بێکارکرد بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان کەلەپڕۆژەیاسای بودجەدا کاری لەسەربکرێت.