بەغداد/ INA
وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە وەزیری دارایی تیف سامی بەشداری دەکات لە کۆبوونەوەی ساڵانەی دەزگاکانی دارایی کەلەوڵاتی مەغریب بەڕێوەدەچێت.
وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری دارایی بەشداری دەکات لە کۆبوونەوەکانی دەزگاکانی دارایی کەلە شاری ریبات لە شانشینی مەغریب بەڕێوەدەچێت .
ئەم کۆبوونەوانە بەبەشداری گەورە بەرپرسانی دارایی وڵاتانی عەرەبی بەڕێوەدەچێت و ڕوونیشی کردەوەکە شاندی عێڕاقی بەسەرۆکایەتی وەزیری دارایی وئەندامێتی هەریەک لە پارێزگاری بانکی ناوەندی و بەڕێوەبەرانی قەرزی گشتی و سنووقی عێڕاقی بۆ گەشەدان و فەرمانگەکانی کارگێڕی و یاسایی وسەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی بەشداری لەم کۆبوونەوانەدا دەکەن.
ڕوونیشی کردەوەکە سەرۆک وەزیرانی مەغریب لەمیانەی وتەیەکیدا جەختی کردەوەلەسەر پاڵپشتکردنی کۆششەکانی گەشەپێدان بەشێوەیەکی مۆدێرن وهاوچەرخ لەپێناو باشترکردن و پتەوکردنی ئابووری وڵاتانی عەرەبی.