بەغداد/ INA
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە هەڵمەتێکی پێشوەختەی دەستپێکرد بۆ پاراستنی دەغڵودان لە سووتان.
بەیاننامەی بەڕێوەبەرایەتیەکە کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی لیوای مافناس محسن کازم علگ بەرگری شارستانی هەڵمەتێکی دەستپێکردووە بۆ پاراستنی بەرهەمی ئەمساڵەی گەنم وجۆ.
وتیشی ئەم هەڵمەتە پێشوەختەیە بۆ دابینکرنی بەرهەمی دەغڵ ودانەلەسووتان، لەپڕۆسەکەدا هۆشیاری بەهاووڵاتیان دەدرێت و کەلوپەلی ئاگرکوژێن دابین دەکرێت، و چاودێری سایلۆکان و کۆگەکانی دانەوێڵە دەکرێت.
ئاماژەشی بەوەکرد ئەم هەنگاوە بۆ پاراستنی دەغڵودانی ئەمساڵە تاکو بەرهەمە کشتوکاڵیەکان سوودبە هاوڵاتیان بگەیەنن.