باڵیۆزی ئەمریكا پابەندبوونی وڵاتەكەی بە ئەركەكانی لەبەردەم عێراقدا دووپات دەكاتەوە

سیاسی
  • 29-04-2023, 14:03
  • +A -A

    ئەنبار - INA- ئەحمەد دولەیمی
    ئەمڕۆ شەممە ئالینا ڕۆمانۆڤسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق پابەندبوونی وڵاتەكەی بە ئەركەكانی لەبەردەم گەلی عێراق دووپاتكردەوە هاوكات عەلی فەرحان دولەیمی پارێزگاری ئەنبار پێداچوونەوەی بە ڕۆڵی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كرد لە بواری ئەمنی و بواری ئابووری لە پارێزگاكەدا.
    دولەیمی لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریكا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو ڕایگەیاند: سەردانی باڵیۆزی ئەمریكا یەكەمین سەردانی پارێزگاكەیە، بەو پێیەی خشتەی سەردانەكە كۆبوونەوە لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لەخۆدەگرێت و حكومەتی خۆجێی و سەردانیكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی كە لەلایەن دەزگای گەشەپێدانی ئەمریكاوە جێبەجێكراون، لەوانە پڕۆژەكانی وزە و پڕۆژەكانی ژێرخانی بەگشتی و باڵیۆزەكە لەگەڵ شێخ و كەسایەتییە دیارەكانی پارێزگای ئەنبار و ڕێكخراوەكانی گەنجان كۆدەبێتەوە.
    دولەیمی ووتیشی : ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕۆڵێكی زۆر گەورەی هەیە لە پاڵپشتیكردنی عێراق بە گشتی لە ڕێگەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە لە دەركردن و ڕزگاركردنی عێراق لە دەستی باندە تیرۆریستییەكان و بەشداریكردن لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان و جەماوەری لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان، هەروەها بەشداریكردن لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە لابردنی مین و تەقەمەنی كە لە دوای خۆیان بەجێماوە و باندە تیرۆریستییەكانی داعش لە شارەكاندا، ئاسانكارییان بۆ پرۆسەی چوونە ژوورەوە كرد و دواتر دەستیان بە ئۆپەراسیۆنەكانی بیناسازی و سەقامگیركردن كرد.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : ئەمریكا كاریان كردووە بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتی لە ڕێگەی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی دیكە كە لە عێراق كاردەكەن، هەروەها بۆ دامەزراندنی ژمارەیەكی زۆر پڕۆژە لەو پارێزگایەكە.
    هێمای بۆ ئەوەش كرد كە حكومەتی خۆجێی بەشداری كرد لە دابینكردنی پڕۆژەی پێویست بۆ سەرجەم ڕێكخراوەكان بەپێی پسپۆڕی و بودجە، بەمەش سەركەوتوو بووین لە جێبەجێكردنی ژمارەیەكی زۆر لە پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی لە پارێزگاكەدا، لەوانەش دروستكردنی ژمارەیەكی زۆر لە پرد و ژێرخانی و پڕۆژەكانی پەروەردەیی.
    لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمەریكا ڕایگەیاند : كۆبوونەوەكە لەگەڵ پارێزگار و خەڵكی ئەنبار هات بۆ ئەوەی تیشك بخرێتە سەر ئەولەویەتەكان لەسەر چۆنیەتی پێشكەشكردنی پاڵپشتی مومكین و ڕاستەوخۆ بۆ پارێزگاری ئەنبار و گەلی عێراق بەگشتی.
    جەختی لەوە كردەوە كە ئەمریكا پابەندە بە ئەركەكانی خۆی لەبەردەم گەلی عێراق، بۆ پاراستنی بەردەوامیی شكستەكە لە بەرامبەر باندە تیرۆریستییەكانی داعش، هەروەها بۆ دامەزراندنی پڕۆژەی وەبەرهێنان بە شێوەیەكی دروست بۆ پاڵپشتیكردنی پارێزگای ئەنبار.
    ئاماژەی بەوەشكرد : یەكێك لەو كارە گرنگانەی كە باڵیۆزەكان بەگشتی ئەنجامی دەدەن بۆ نوێنەرایەتیكردنی وڵاتەكانیان بە باشترین شێوە، سەردانی ناوچە جیاوازەكانی ئەو وڵاتانەیە كە تێیدا ئامادەن، ئێمەش لێرە لە عێراق كاردەكەین بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.