بەغدا- INA
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند هەوڵێكی تیرۆركردنی كەسێكیان پووچەڵ كردووەتەوە و مەترسیدارترین تۆڕی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانی شاری كەربەلایان هەڵوەشاندووەتەوە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە : بە چاودێری كەسی و ڕاستەوخۆی وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شمری و لەگەڵ بەدواداچوونی مەیدانی بەردەوام و بەگوێرەی زانیاری دروست و بەپێی بڕیارە دادوەرییەكان و دوای دانانی بۆسەیەكی ورد، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان لەڕێگەی هێزێكی پاڵەوانانی دژە ماددە هۆشبەرەكانەوە، توانی مادەی هۆشبەری لەشاری كەربەلا لە پووچەڵكردنەوەی پلانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆركردنی یەكێك لە كەسایەتییەكان، دەستگیركردنی شەش بازرگانی مادەی هۆشبەر و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەكەیان كە لە (بەغدا-مەیسان-كەربەلا) چالاكە.
ئاماژەی بەوەشكرد : دەست بەسەر چەك و تەقەمەنی و ماددەی هۆشبەردا گیراوە كە لەبەردەستیاندایە، ئاماژەی بەوەشكرد یەكێك لە تۆمەتباران لەكاتی گەمارۆدان كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، هەروەها باقی تۆمەتباران بە تاوانی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر بەپێی بڕگەكان خراونەتە ژێر دەستبەسەرییەوە لە مادەی (28) ماددە هۆشبەرەكان و دۆسیەی لێكۆڵینەوەی تر لە دژی وەرگیرا بەپێی بڕگەكانی مادەی (4) تیرۆر.
جەختیشی لەوە كردەوە كە رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەریان گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی بتوانن سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن