سەرۆك كۆمار لە تارانەوە پێداگری لەسەر پێویستی ڕەچاوكردنی پشكی ئاوی عێراق دەكات

سیاسی
  • 29-04-2023, 13:36
  • +A -A

    تاران -  INA
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆك كۆماری عێراق عەبدولەتیف جەمال رەشید جەختی لەسەر پێویستی بەڕچاوگرتنی پشكی ئاوی عێراق كردەوە.
    سەرۆك كۆمار لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی ئیبراهیم ڕەئیسی، لە تارانی پایتەختی ئێرانەوە وتی: ئێمە پەیوەندی هاوبەشمان لەگەڵ ئێران هەیە و سەردانەكەمان بۆ تاران بۆ دووپاتكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتە.
    ڕەشید ووتیشی: پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئێران پتەو و یەكگرتوو و نەگۆڕە، دەشڵێت، پیرۆزبایی خۆم بۆ پەرەسەندنی پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و سعودیە بەرز دەكەمەوە.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: دەبێت بەرەنگاربوونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان لە پێشینەی كارەكانیدا بخرێتە پێشینەی كارەكان و جەختیشیكردەوە پێویستی چارەسەركردنی كێشەكان، لەوانەش لەبەرچاوگرتنی پشكی ئاوی عێراق.
    ناوبراو جەختی لە پێویستی ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوان دامودەزگاكانی دوو وڵات بۆ باشتركردنی خزمەتگوزاری گشتی كردەوە.
    لە بەرامبەردا ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران لە میانی كۆنگرە هاوبەشەكەدا ڕایگەیاند: پەیوەندییەكانمان لەگەڵ عێراق باشە، هەوڵیش دەدەین بگەینە ئاستێكی بەرزتر لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
    ڕەئیسی ووتیشی: ئێمە بەرژەوەندی هاوبەشمان لەگەڵ عێراق هەیە، ئاماژەی بەوەشكرد ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق زیاتر لە 10 ملیار یۆرۆیە.
    ناوبراو جەختیشی لەوە كردەوە كە هەر ناسەقامگیرییەكی ئاسایشی عێراق بە ناسەقامگیریی ئاسایشی ئێران هەژمار دەكرێت و ئاماژەی بەوەشدا دانوستانەكانی نێوان وڵاتانی ناوچەكە بەرەو باشتربوونی ئاسایشی ئێران دەبات.
    عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ شەممە بە سەردانێكی فەرمی بە یاوەری شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عێراق گەیشتە كۆماری ئیسلامی ئێران.
    سەرۆكایەتی كۆماری كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی ئێراق (INA) ناردووە وتیایداهاتووە : عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ شەممە بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە كۆماری ئیسلامی ئێران بە یاوەری خانمی یەكەم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆك كۆمار سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای كرد كە پێكهاتبوون لە فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە و زیاد عەلی فازل وەزیری كارەبا و عەبد عەون زیاب وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان و قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی،جگە لە ژمارەیەك ڕاوێژكار و بەرپرسی باڵا.
     ئاماژەی بەوەشكردووە : سەردانەكە لە وەڵامی بانگهێشتێكی فەرمی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران بوو، چونكە هیوادارە شایەتحاڵی كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران بێت.